عه‌لاوى : حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى ڕوونى بۆ سوریا نیه

سه‌رۆكى لیستى عێراقییه ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراقى ده‌گرێت له‌به‌رانبه‌ر بارودۆخى سوریا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه عێراق له‌سه‌ر هێڵێكى ناڕۆشن كارده‌كات.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "سكاى نیوز" ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات بارودۆخى سوریا به قۆناغێكى هه‌ستیاردا ده‌ڕوات و تائێستا به‌شێك له وڵاتانى جیهان و عه‌ره‌بى خۆیان بۆ یه‌كلا بوونه‌وه‌ى نه‌مانى حكوومه‌تى ئێستاى سوریا ده‌رنه‌بڕیووه، له‌ناویاندا حكوومه‌تى عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكى ڕوونى نییه له‌و باره‌وه .
عه‌لاوى له درێژه‌ى قسه‌كانیدا بارودۆخى خراپى ئه‌منى عێراقى خسته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى نورى مالیكى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومه‌ت به‌پرسیاره له‌و باره نا له‌باره‌ى وڵات.




