وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له كه‌ركوك هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بكات وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند؛ كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له كاره‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ده كه‌ن له ناوچه دابڕاوه‌كان.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ سێ شه‌ممه به‌یاوه‌ری دوو لیوای پێشمه‌رگه سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردوو له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك كۆبۆوه و دوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نزیك بۆته‌وه و تا له نزیكه‌وه پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك و پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ربخه‌ین سه‌ردانی ئه‌و شاره‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ پاراستنیان.
ناوبراو وتیشی، ده‌رباره‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بێت و ته‌نها بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز بێت ئه‌وا هه‌ر قیاده‌یه‌كی عه‌ملیات دروست بێت یاخود پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه بن كه له ناوچه جیاجیاكاندان له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا به‌لامانه‌وه ئاساییه به‌ڵام له كاتێكی وه‌ك ئێستادا ئێمه ئه‌وه به شتێكی باش نازانین چونكه له ناوچه‌كه‌دا بارگرژی و ناڕه‌زایی هه‌یه و كێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان هه‌یه و تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و جوڵه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێن و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌هێنرێن بۆیان به شتێكی سروشتی نازانین، به‌وه‌ی ده‌زانین كه ئه‌مه نیه‌تێكی سیاسی له پشته‌وه بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دژی ئه‌و جۆره جموجۆڵانه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتنه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بكه‌یه‌ن، ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خه‌ڵكی خۆمان له ناوچه‌كاندا، بۆیه ئێمه له‌و كاته‌دا دروست بوونی قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله به شتێكی نادروست ده‌زانین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری ده‌كه‌ین له كاره‌كانی له‌و ناوچانه‌دا كه پێی ده‌ڵێن ناوچه دابڕاوه‌كان له كوردستاندا.
شێج جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جه‌ختیشیكرده‌وه كه پشتگیری له بڕیاره‌كانی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌باره‌ی راده‌ستكردنی پرسی ئه‌منی شاره‌كه به پۆلیس و چوونی هێزی سوپا و پێشمه‌رگه بۆ سنوری پارێزگاكه.




