باڵیۆزی تازه‌ی سوید له عیراق باسی له بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له به‌ڕێز یۆرگن لندسترۆم باڵیوزی تازه‌ی سوید له عیراق و خاتوو لویس كالێ به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیوزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له هه‌رێمی كوردستان كرد. له دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوید و گرنگی په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له ته‌واوی بواره‌كاندا كرد.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له به‌رێز یۆرگن لندسترۆم كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك باڵیوزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاره‌كانیدا. هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی چالاكی و كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
باڵیوزی سوید له عیراق سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاتی سوید ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره پێبدات. به‌ڕێزیان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوید و هه‌رێمی كوردستانه له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی 2006 وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان‌م نه‌كردووه، به‌ڵام له‌م سه‌ردانه‌دا هه‌ست به جیاوازیه‌كی زۆر ده‌كه‌م له‌ڕووی پێشكه‌وتنی هه‌رێم له ته‌واوی بواره‌كان، به‌تایبه‌ت ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چینه جیاجیاكانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رجه‌سته‌ی كردووه و راشیگه‌یاند: سه‌ڕه‌رای هه‌بوونی گرفت و ئاسته‌نگ، به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو په‌یڕه‌و كراوه، هه‌رێمی كوردستان قوناغێكی پێشكه‌وتووی له ته‌واوی بواره‌كاندا بڕیوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له ره‌وشی سوریا و كاریگه‌ری ئه‌م ره‌وشه به‌سه‌ر ناوچه‌كه كرا، له‌م رووه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه قه‌یرانی سوریا به دیموكراسیكردنی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی وڵات چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا به‌رجه‌سته بكات.
هه‌روا گوتی: به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوریا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ناوچه‌كه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری كورد له‌م وڵاته هه‌یه و له‌به‌ر دژواری ره‌وشه‌كه زیاتر له 30 هه‌زار كورد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش به پێی توانا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ UNHCR هه‌وڵی داوه هه‌موو هاوكاری و پێداویستیه‌كیان بۆ دابین بكات، به‌ڵام پێویستیان به هاوكاری زیاتر هه‌یه وبه‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كه تا ئێستا وه‌كو پێویست هاوكاریان نه‌كردووه.
هاوكات باس له بایه‌خی به‌رده‌وامی ئاڵوگۆڕی سه‌ردانی شاندی هه‌ردوولا كرایه‌وه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كان.




