ساڵی 2014 هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بیه

له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له وڵاتی میسر ، بۆ ساڵی 2014 هه‌ولێر كرا به پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له‌وباره‌یه‌وه هێرش ئه‌حمه‌د چاوشین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانی هه‌رێم له لێدوانێكدا وتی: ماوه‌ی ساڵێكه پێشبڕكێیه‌ك هه‌یه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراتی شارقه‌و به‌یروت له‌لایه‌ن كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ شارێك بكرێت به پایته‌ختی گه‌شتیاری، دواجار له ململانێكه‌دا، هه‌ولێر به پایته‌ختی گه‌شتیاری ولاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014 هه‌ڵبژێرا.
ناوبراو وتیشی، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر به پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌ب دگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شاره سه‌رجه‌م پێكهاته بازرگانی و گه‌شتوگوزاری تێدایه و به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه گه‌شتیار تیایدا بحه‌سێته‌وه.
هێرش ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌یه‌كی زۆره پارێزگای هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌دیداره‌كان كار بۆ ئه‌و كاندیدكردنه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رچوونه به‌ده‌ستبێنن و خۆشبه‌ختانه ڕۆژی 16/10/2012 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پێشبڕكێیه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.




