ژماره‌ی كوژراوه‌كانی سووریا، له 30 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین راپۆرتدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی قه‌یرانی سووریا، رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوه‌كان له 30 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه و خزمه‌تگوزایی ته‌ندروستی له سووریا، له ره‌وشێكی ناله‌باردایه.
جێفری فیڵتمه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگه‌یاند، ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌كانی سووریا به وردی نه‌زانراوه، به‌ڵام كوژراوه‌كانی سووریا له 30 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، فیڵتمه‌ن ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه به‌ستێنی توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌رینتر بووه و هه‌موو رۆژێك، خه‌ڵك له‌و وڵاته ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و تیره‌باران ده‌كرێن.
به‌پێی به‌راورده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له ئێستادا زیاتر له 2 و نیو ملیۆن خه‌ڵكی سووریا، پێویستیی هه‌نووكه‌ییان به یارمه‌تیی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ ژیان.
هاوكات، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، له ئامارێكدا رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كانی سووریا، به‌هۆی شه‌ڕ و تۆپباران و بۆردومانه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.




