وزەی نێودەوڵەتی: گرێبەستەكانی كوردستان دەیكاتە چالاكترن

ەپێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، هەرێمی كوردستان لەبواری وزەدا، زیادبونێكی جەوهەری بەخۆوە دەبینێت.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی كەبارەگاكەی لەلەندەنە، دەڵێت: ئەو گرێبەستانەی كەهەرێمی كوردستان پێشكەشی دەكات، دەیكاتە یەكێك لەچالاكترین ناوچەكانی جیهان ئیستغلالكردنی سوتەمەنیەكاندا.
پێَشبینیكردووە وەبەرهێنانی نەوتی عێراق تاساڵی 2020 بگاتە (6,1) ملیۆن بەرمیل نەوت، لەساڵی 2030یشدا روسیا تێپەڕێنێت لەبواری غازی سروشتیدا كەوا (3200) ملیار مەتر چوارگۆشە یەدەكی غازی هەیە.
لەلایەكی دیكەوە دوێنێ ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆنفراسێكدا كە لە شاری هەولێر سازدرابوو رایگەیاند: ساڵی داهاتوو دەتوانین بڕی پێویستی بەرهەمە نەوتییەكانی ناوخۆ بەرهەم بهێنین و لەوانەشە هەندێكیشی لێ هەناردەی دەرەوە بكەین.
ئاشتی هەورامی گوتی: "ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی بازاڕەكانی ناوخۆ چەند بەرهەمێكی لە دەرەوە هاوردە كردووە بەتایبەتی سوتەمەنی دیزڵ و كیرۆسین".
ئاماژەشی بەوەدا كە رۆژانە هەرێم بڕی 15 هەزار بەرمیل لەو بەرهەمانە لە پاڵاوگەكانی حكومەتی عیراقەوە وەردەگرێت.
وەزیری سەرچاوە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو كە چاوەڕواندەكرێت بەرهەمی ڕۆژانەی پاڵاوگەی كەڵەك لە 40 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 100 هەزار بەرمیل زیاد بكات، وتیشی: ئێستا لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی تری بواری نەوت كە دەیانەوێت لە هەرێمدا كار بكەن .




