ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه

بڕیاره ئه‌مڕۆ بەرێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا كۆ ببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریمی كوردستان به kdp.info ى ڕاگه‌یاند: بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بەرێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که بکرێت.
ئاماژه به‌وه شدا كه هه‌موو لایه‌نه‌کان بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ کراون و هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌که بكه‌ن، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کخستنی ناوماڵی كوردی دایه.
سه‌باره‌ت به چوونی شاندێکی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌غدا، گوته‌بێژی سه‌رۆكاتیی هه‌رێم گوتی: ره‌نگه هه‌ر کات ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستان پێک‌بێت، ئه‌و کات شاندی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌ردانی به‌غدا بكات.




