سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی بازرگانی به‌ریتانیا ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 16/10/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی بازرگانی به‌ریتانیا كه به‌رێز هیوو ئیڤانس كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریان بوو.
له دیدارێكدا ، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان له بایه‌خی به‌شداربوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا دوا له هه‌شته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ ژماره‌ی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته 39 كۆمپانیا و 61 پسپۆریش نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كات كه ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و نیشانه‌ی بایه‌خدانی وڵاتی به‌ریتانیایه به هه‌رێمی كوردستان و گه‌شاوه‌یی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستانیشی وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی دانا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی به‌تین و هیوای خواست كه ئه‌م به‌شدارییه ببێته مایه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی فراوانتری هاریكاری ئابووری و بازرگانی له نێوان كه‌رتی تایبه‌تی به‌ریتانیا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له پێناو بونیادنانی پرۆژه و كاراكردنی گشت كه‌رته‌كان و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم .
سه‌رۆك بارزانی سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه ئابووری و بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی روونكرده‌وه و كراوه‌یی تێكرای ده‌رگاكانی هه‌رێمیشی به ڕووی كۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌كانی به‌ریتانیادا دووپاتكرده‌وه و به‌شداری ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانی له هه‌شته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی دروست دانا له پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌ریتانیا .
پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامانی شانده‌كه به‌رێوه‌چوو كه تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونتر كرانه‌وه .




