٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 16/10/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه‌ و ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی عیراقی و شاندێكی یاوه‌ری .

له‌ دیدارێكدا ، گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و كاریگه‌ری قه‌یرانی ئێستای وڵات له‌ سه‌ر ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند بژارده‌یه‌ك له‌ وانه‌ پشت به‌ستن به‌ رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر.

هه‌ر دوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی داهاتوویان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كرده‌وه‌ له‌ پێناو یه‌كخستنی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كان له‌ باره‌ی ئێستاو داهاتووی وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار