سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یاساى به‌خشینى نازناوى زانستى په‌سه‌ند كرد

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به KDP .INFOرایگه‌یاند كه یاساى به‌خشینى نازناوى زانستى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى بۆ هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى ماسته‌ر ودكتۆرا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان- عیراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان ده‌رچووێندرا.
هه‌روه‌ها سارمه‌مى رایگه‌یاند: به‌ریز سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان به بریارى ژماره 20 كه له 7/10/2012 ده‌رچووه، یاساى به‌خشینى نازناوى زانستى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى بۆ هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى ماسته‌ر ودكتۆرا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان - عیراق ى په‌سه‌ندكرد، كه پێشتر له دانیشتنى ئاسایى ژمار ه 3 ى رۆژى 17/ 9/ 2012 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرابوو. ئه‌مرۆش وێنه‌یه‌كى نووسراوى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریمى كوردستان كه ژمار ه707 ى له‌سه‌ر ه گه‌یشته‌وه سه‌رۆكایه‌تى په‌ره‌لانى كوردستان.
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى یاساكه‌ش راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونى كرده‌وه كه یاساكه له پێنج مادده پێكهاتووه، به‌پێى برگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ى هاوتایانه، له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه له ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى خزمه‌ت ده‌كات، مافى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستیى هه‌یه به‌پێى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه.
له‌برگه‌ى دووه‌م هاتووه: هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر یان دكتۆرا یان ئه‌و بڕوانامه‌ى هاوتایانه، كه له كه‌رتى تایبه‌ت كار ده‌كات، مافى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستیی هه‌یه به‌پێى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه. هه‌روه‌ها له مادده‌ی دووه‌م دا هاتووه: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێڕه‌وێكى تایبه‌ت به به‌خشینى نازناوى زانستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستى، بۆ جێبه‌جێ كردنى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه، ده‌ربكات. به‌پێى مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى یه‌كه‌م (یه‌كه‌م)ى ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ده‌رماڵه‌ى نازناوى زانستیان پێ ده‌درێت به‌پێى ئه‌و پێڕه‌وه‌ى كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رى ده‌كات.




