سه‌باح ساعدى : مالیكى 215 ملیار دۆلارى به‌هه‌ده‌ر داوه

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند كه نورى مالكى پاره‌یه‌كى زۆرى به‌هه‌ده‌ر داوه, ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌جێگاى ئه‌وه‌ى به‌بودجه‌ى عێراق خزمه‌تى هاووڵاتیان بكرێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى پێده‌كڕێت.
سه‌باح ساعدى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند حكوومه‌تى عێراقى به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو كه‌وتۆته هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه هه‌ندێك جاریش هه‌مان سیناریۆى دووباره ده‌كاته‌وه, به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز گوتى " حكومه‌تى به‌عس پاره‌ى ده‌دزى و حكومه‌تى ئێستا پاره به‌هه‌ده‌رده‌دات".
له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى دووساڵى ڕابردوو حكومه‌تى نورى مالكى بڕى 215 ملیار دۆلارى به‌هه‌ده‌ر داوه, له‌به‌رانبه‌ر دا هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌كى پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین نه‌كراوه گوتیشى " ئێستا حكوومه‌تى عێراقى ئه‌وه‌نده پاره‌ى به‌هه‌ده‌ر داوه له هه‌مان كاتدا دێت فرۆكه‌ى جه‌نگى ده‌كڕێت له‌كاتێدا ده‌بوو ئه‌و پاره بۆخزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان خه‌رج بكرایه".




