خزمەتگوزاری و باری ئارامی وڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە چەك ناچەسپێت

محمود عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پێش ئەوەی حکوومەتی عێراق لە دەرەوە چەک بکڕێت، پێویستە کێشە ناوخۆییەکانی چارە بکات، چونکە ئەگەر ئەو کێشانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و حکوومەتدا چارە نەبوون، ئەوا سیاسەتی پڕچەککردنی عێراق هیچ بەهایەکی نییە.
هەروەها عوسمان گووتی: خزمەتگوزاری و باری ئارامی وڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە چەک ناچەسپێت. چەند چەک زۆر بێ، ئەگەری هەیە کێشە زیاتر بێت، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق یەکەم کاری چارەکردنی کێشە ناوخۆییەکان بێت. دوای ئەو هەنگاوە کە هەموولا یەکگرتوو بوون، دەتوانن بچن لە هەر وڵاتێک دەیانەوی چەک بکڕن.




