عێراقیه: رێكه‌وتنی نێوان عێراق و روسیا بۆ كڕینی چه‌ك، سه‌ركه‌وتوو نابێت

لیستی عێراقییه له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق‌و رووسیا‌و كۆماری چیك بۆ كڕینی چه‌ك‌و فڕۆكه بۆ سوپای عێراق، سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق، له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌مریكی راهێنراون.
خالد عه‌لوانی، ئه‌ندامی لیستی عێراقییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به خه‌ندانی رایگه‌یاندووه: "پێشتر حكومه‌تی عێراق بۆچوونی وابوو له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كانی وه‌كو ئه‌مریكا بۆ كڕینی چه‌ك گرێبه‌ست بكات له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی (FMS) ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئه‌مریكا له ساڵی 2003وه تائێستاش چه‌ك به سوپای عێراق ده‌دات".
جه‌ختیكرده‌وه، رۆشتنی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا و كۆماری چیك بۆ كڕینی چه‌ك‌و فڕۆكه‌و ته‌قه‌مه‌نی، رێككه‌وتنێكی باش نییه، چونكه زۆربه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئێستای ناو سوپای عێراق، له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌مریكی راهێنراون.
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی پێیشیوایه، "ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌دا، مه‌به‌ست لێی ناردنی نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكا به‌وه‌ی عێراق پشت به ئێوه نابه‌ستێت بۆ پڕچه‌ككردنی سوپاكه‌ی، هه‌روه‌ك به به‌رده‌وامیش پێویستی به ئێوه نابێت له‌و رووه‌وه".




