حکومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت به‌کۆمپانیا رووسیه‌کان شوێنى کۆمپانیا رۆژئاواییه‌کان پڕبکاته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌کى وزه‌ى عێراقى بڵاویانکردۆته‌وه حکومه‌تى عێراق توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى کۆمپانیاى ئیکسۆن مۆبیلى کردووه پلانه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه كه كۆمپانیای رووسی شوێنی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بگرنه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى روسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویکردۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى وه‌ک ئیکسۆن مۆبیل و شیڤۆرنى ئه‌مریکى و تۆتاڵى فه‌ره‌نسى ئیمزا کردووه، حکومه‌تى عێراقى نیگه‌ران کردوو بووه هۆى ئه‌وه‌ى که ئه‌و گرێبه‌ستانه به نایاسایى له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
به‌پێى هه‌واڵه‌که حکومه‌تى عێراق دیراسه‌ى شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌و کۆمپانیا رۆژئاوایانه‌ى کردووه له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو کۆمپانیاى رووسى (گازپرۆم نه‌فت) و (لوک ئۆیه‌ڵ).
رۆژى 8ى ئه‌م مانگه نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌یاوه‌رى شاندێک گه‌یشته رووسیاو له‌چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته راگه‌یه‌ندرا که سه‌ردانه‌که بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کان و پێشخستنى بوارى وزه‌و ئابوورى و نێوان هه‌ردوو وڵاته، ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانى چه‌ند گرێبه‌ستێکى کڕینى چه‌ک به به‌هاى 4.2 ملیار دۆلار.
هاوكات ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت له جێگای ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی رۆژئاوا له عێراق كارده‌كه‌ن به‌دیلێكیان بۆ بدۆزێته‌وه ئه‌ویش كۆمپانیا رووسیه‌كانن.




