مالكى فرۆكه‌وانه به‌عسیه كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناو سوپاى عێراق

به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى "العالم"ى سه‌ربه كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌فه‌رمانى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له ناو سوپاى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت, له ناو ئه‌و گۆڕان كاریانه‌شدا گه‌ڕانه‌وه‌ى فرۆكه‌وانه‌كانى پێشوى سه‌ر به‌رژێمی به‌عسه بۆناو سوپای عێراق.
ئه‌وكه‌ناڵه له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڵاوى كردۆته‌وه ئێستا ئاماده‌كاری هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كانی پێشوی سوپای عێراق بۆ خزمه‌تی سه‌ربازیی و ته‌نیا چاوه‌رێی بریاری پێویست ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كاتێكدایه به‌شێكى زۆرى شیعه‌كانى عێراق و كورد نیگه‌رانن چونكه پێشووتر ئه‌و فرۆكه‌وانانه ده‌ستیان هه‌بووه له بۆردومان كردنى شاره‌كانى عێراق له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه.




