ئه‌مریكا: حزبوڵا بووه‌ته به‌شێك له مه‌كینه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سوریا

ئه‌مریكا ده‌ڵێت حزبوڵای لوبنان بووه‌ته به‌شێك له مه‌كینه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی سوریا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاسۆشیتد پرێس سوزان رایس باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند حزبوڵای لوبنان بووه‌ته به‌شێك له مه‌كینه‌ی شه‌ڕ و خوێنڕشتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
ناوبراو له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش باسی له‌وه‌شكردوه كه هه‌ر یه‌ك له ئێران و حزبوڵای لوبنان به‌داڕشتی پڕۆژه‌ی نوێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سوریای بپارێزن.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌خنه‌شی له حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری حزبوڵای لوبنان گرت و جه‌ختی كرده‌وه كه ناوبراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی باسی ده‌كات نه‌ك له چوارچێوه‌ی هێڵی به‌رگری و داكوكی كردنی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی لوبنان ناجوڵێته‌وه به‌ڵكو ده‌ستی هه‌یه له رشتنی خوێنی هاوڵاتیانی سوری.




