فه‌ره‌نسا: رووسیا پێى وایه به‌شار ئه‌سه‌د قه‌ت ناڕووخێت

له‌داواین كاردانه‌وه‌ى خۆى به‌رانبه‌ر به گۆڕان كاریه‌كانى ناو سوریا حكوومه‌تى ڕووسیا به وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپاى گوتووه " به‌شار ئه‌سه‌د قه‌د له‌ده‌سه‌ڵات ناڕوات".
ده‌رباره‌ى دوا گۆڕان كاریه‌كانى سوریا نوێنه‌رایه‌تى 27 وڵاتی ئه‌وروپا له "لوكسن بۆرغ" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراویان ئه‌نجام دا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه سزاكانى سه‌ر سوریا زیاتر بكرێت و ڕه‌خنه‌ش له به‌ره‌وپێش نه‌چوونى هه‌نگاوه‌كانى بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى بارودۆخى سوریاوه گیرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ڕووسیا تێیدا ئاماده‌بوون هه‌ریه‌كیان به جیا ڕاپۆرتى خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخى سوریا خوێنده‌وه, له لێدوانێكى ڕۆژنامه نووسیشدا "لۆران فابیۆس" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند كه "سێرگى لاگرۆف" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا پێى ڕاگه‌یاندوون كه پشگیرى له ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن ".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه لاگرۆف وتویه‌تى " ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د قه‌د ناڕووخێت".




