عه‌لاوی: خراپبوونی بارۆدخی ئه‌منی عیراق لە ئه‌ستۆی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی و داروده‌سته‌که‌ی دایە

سه‌رۆکی لیستی عیراقییه خراپبوونی بارۆدخی ئه‌منی عیراقی خسته ئه‌ستۆی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی و داروده‌سته‌که‌ی مالکیی له‌و بواره‌دا به شکستخواردوو وه‌سفکرد.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی عیراقییه له چاوپێکه‌وتنێکیدا لەگەڵ که‌ناڵی سکای نیوزی عه‌ره‌بیه رایگه‌یاند: بارودۆخی ئه‌منی عیراق به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆسیه‌یەش له ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقدایە، هەروەها عەلاوی ئەوەشی ئاشکراکرد کە حکومه‌ت شکستی هێناوه له‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌منی بکات.
له بارەی بارودۆخی سوریاش سه‌رۆکی لیستی عێراقییه ئاشکرایکرد که تائێستا هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا ئاشکرا نییه، هاوکات هێرشی کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و وتی: "ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی تاران له کاروباری سوریا مایه‌ی قبوڵکردن نییه.




