کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا

له رۆژی چواره‌می دا وبه ئاماده‌بوونی پرۆفیسیۆر سیروان بابان وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو‌و د. عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیری په‌روه‌رده و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت ، کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی به درێژه‌دان به پێش که‌شکردنی بابه‌تی زانستی و شرۆڤه‌کاری و توێژینه‌وه‌ی جۆرا جۆر وپلانێکی درێژخایه‌ن کۆتایی به کاره‌کانی هێنانا.
له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته زانستی و شرۆڤه‌کاریانه دا، که رۆژانه له لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی ئه‌ندامانی کۆنگره پێش که‌ش ده‌کرێن ، جه‌عفه‌ر شیهۆی سه‌لامی که له وڵاتی که‌نه‌داوه هاتووه بابه‌تێکی شیکاری و زانستی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی زمان وه‌کو سه‌ری شیر ...پلانی زمانه‌وانی و سیاسه‌ت له کوردستانی عیراق پێش که‌شی کرد وتیدا له‌سه‌ر بنه‌ماو چونیه‌تی هه‌ڵبژاردنی زمانی سیاسی له‌م قوناغه‌دا له هه‌رێمی کوردستان راوه‌ستا و را وبوچونی خۆی و چه‌ندین زانا و پسپۆرانی ئه‌م بواره خستیه روو.
دواتر خاتوو کریستیانا کۆیڤۆنێن بابه‌تێکی مێژووی له‌ژێر ناوی مێژووی جینۆساید له باکوور و باشووری کوردستان له ساڵی 1920 تا 2010 پێش که‌شی کرد و تێدا باسی له‌و سیاسه‌ت و شاڵاوانه‌ی کرد که له ماوه‌دا ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد له باکوور و باشووری کوردستان له‌لایه‌ن رژێمه‌کانی عیراق و تورکیاوه په‌یره‌وکراوه .
پاشان خاتوون زه‌ینه‌ب ئه‌رسه‌لان که له وڵاتی ئوسترالیاوه هاتووه بابه‌تێک له ژێر ناوی ئه‌گه‌ر منداڵ به‌ره‌گه‌ز تورک نه‌بێ له تورکیا ..! بارودۆخی منداڵی کورد له تورکیا پێش که‌شی کرد.
هه‌روه‌ها موسلیح ئیروانی به بابه‌تێک به‌راوردێکی کرد له نێوان کۆمه‌ڵگای کوردستانی و به‌ریتانی له‌ژێر ناوی به‌ریتانیا – کوردستان – حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێبه‌جێکردنی پرۆگرامی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی .
دواتر بۆیان هادی ڤیج که له وڵاتی بولگاریاوه هاتووه له بابه‌تێکدا باسی له رۆڵی ئافره‌تی کرد له پێشخستن و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی دا.
هه‌روه‌ها ئۆدری ئۆسڵه‌ر و چه‌له‌نگ یه‌حیا که له وڵاتی نه‌رویژو به‌ریتانیاوه هاتوون بابه‌تێک له ژێر ناوی په‌روه‌رده‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی عیراق و توانای مامۆستایان له یه‌کخستنی یه‌کسانی جه‌نده‌ر و پێشکه‌وتن پێش که‌شیان کرد.
هه‌ر له درێژه‌ی په‌یڤ وئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌لایه‌ن وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێش که‌شکران سه‌باره‌ت به کاره‌کانی کۆنگره و ئه‌جندا و هه‌ڵوێستی حکومه‌ت له هه‌مبه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه و به‌رنامه‌که‌ی بۆ داهاتوو فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وته‌یه‌کی دا باس له تێروانین و ئه‌جندای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی که له کۆنگره‌دا پێش که‌شکراون ، به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و کشتوکاڵ و وه‌به‌رهێنانی بیانی له هه‌رێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و ده‌ستکه‌وتوو و پێشکه‌وتنانه‌ی دا که هه‌رێمی کوردستان له زۆربه‌ی بواره‌کانه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیوه که له‌سایه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بووه و له هه‌مان کاتیش دا که‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێم و کۆمپانیه‌کانی بیانی رۆڵێکی به‌رچاو له نێویاندا هه‌بووه .
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه سوپاسی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی و ئه‌ندامان و میوانی کرد و دووباره داوای لێبوردنی کرد له هه‌بوونی هه‌ر که‌م کوریه‌ک وگۆتی : ئامانجی سه‌ره‌کیمان له سازدانی ئه‌م کۆنگره‌یه ئه‌وه‌بوو پردێکی هاوبه‌ندی له نێوان پسپۆران و شاره‌زایانی دووره وڵات و ناوه‌وه‌ی وڵات دروست بکه‌ین و له هه‌مان کاتیش دا سوود له کارامه‌یی و پسپۆریان وه‌ربگرین.
دوای پێش که‌شکردنی ئه‌م بابه‌تانه ، گفتوگۆیه‌کی کراوه له نێوان وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی کۆنگره سه‌باره‌ت به سیسته‌می خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده و ره‌وشی کستوکاڵ و بواری سیاسی و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی وڵات به‌رێوه‌چووو تێدا ئه‌ندامانی کۆنگره چه‌ندین پرسیار و تیێبینی سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌رانه ئاراسته‌ی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کران و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وڵامدرانه‌وه.




