٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێم: ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان بەرھەمە نەوتیەکانی دەخاتە بازاڕ

سەرچاوە: PNA

وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند, ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان لە توانای دەبێت سەرجەم بەرھەمە نەوتیەکان بەرھەم بێنێت و پێداویستی ناوخۆشی پڕبکاتەوە.

بەپێ ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز , ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ھەرێمی کوردستان لە ساڵی داھاتوو لە توانای دەبێت سەرجەم پێکھاتە نەوتیەکان بەرھەم بێنێت و لەوانەشە ھەندێکی ھەناردەی دەرەوە بکات.

وتیشی: لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان بەرھەمە نەوتیەکان لە دەرەوە ھاوردە دەکات و ھەندێکی لەبەغداوە بۆ دێت.

ھەورامی ئاماژەشیدا: گفتوگۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک لە ئارادایە کە نیازیانە بێنە بازاڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان و لە ئایندەش چەند گرێبەستێک مۆردەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار