ئه‌ندامێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا: كارنامه‌ی چاكسازی سیاسی خه‌یاڵه

ژبۆ جارا یه‌كێ و ل سه‌ر زمانێ ئه‌ندامێن خوه، هه‌ڤالبه‌ندا ده‌وله‌تا یاسا ئه‌و یه‌ك داناسكرن كو تو تشت ب روپه‌را چاكسازیان د رۆژه‌ڤێ ده نییه، گوت ژى ئه‌وا كو ب روپه‌را چاكسازیێ تێ ناسكرن ته‌نێ ژ خه‌یالێ پێكهاتیه، ژبال خوه ڤه هه‌ڤپه‌یمانا كوردستانى و هه‌ڤالبه‌ندا عێراقییه جاره‌كه دن بالكشاندن سه‌ر وێ یه‌كێ كو پێویسته پرسا لێكۆلینكرنا ب نورى مالكى بێته چالاككرن و باوه‌رى ژی ژ وى بێته ستاندن.
ساڵح ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌باره‌ت به نه‌خشه ڕێگاى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات ڕایگه‌یاند كارنامه چاكسازیكه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ته‌نها خه‌یاڵه و گووتیشى خودى كارنامه‌كه بریتیه له لێدوانى كه‌سانى سیاسى و هیچ شتێكى كرده‌یى له ئارادا نییه.
هاوكات پێشتریش ئیبراهیم جه‌عفه‌رى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ڕایگه‌یاندبوو كه كارنامه‌یه‌كى چاكسازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات ئاماده كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌عفه‌رى چه‌ندین دیدارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى كوردستانى و عێراقیه و ڕه‌وتى سه‌در سازكرد.
به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ر یه‌كه له فڕاكسیۆنه‌كانى كوردستانى و عێراقییه ڕایانگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تى یاسا و مالیكى هیچ نیازێكیان بۆ چاكسازیكردن نییه و له‌م ڕووه‌شه‌وه مه‌زهه‌ر جه‌نابى ئه‌ندامى عێراقییه دووپاتیكرده‌وه كه پرسى كارنامه‌ى چاكسازى ته‌نها درۆ بوو وهه‌روه‌ها هه‌وڵێكیش بوو بۆ به ده‌ستخستنى كاتى زیاتر و هێنان و بردن و گووتیشى ڕه‌وشى سیاسى وڵات تا خولى داهاتووى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و دووپاتیشى كرده‌وه كه هاوپه‌یمانى كوردستانى و عێراقییه له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌باره‌ت به نه‌بوونى هیچ جۆره چاكسازیه‌ك له وڵات‌دا ده‌سته وه‌ستان نابن و پرسى لێپرسینه‌وه له نورى مالیكى به مه‌به‌ستى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه جارێكى دیكه چالاك ده‌كه‌نه‌وه.




