دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر دادگای ئیتیحادی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

یاسای دادگای ئیتیحادی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و به‌هۆی جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.
دکتۆر رزگار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له‌مباره‌یه‌وه به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: ده‌نگدان له‌سه‌ر دادگای ئیتیحادی بوو و ناکۆکی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به 2له‌سه‌ر 3ی ده‌نگه‌کان په‌سه‌ند بکرێت یان به 4له‌سه‌ر پێنج، فراکسیۆنی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو که به 4له‌سه‌ر پێنجی ده‌نگه‌کان بێت تاکو ناکۆکیی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت و بێ‌کورد نه‌توانن بابه‌ته‌کان بڕوێنن، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ر 2له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان ده‌کرده‌وه، بۆیه کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌بوو و قسه‌که‌یان نه‌چۆ سه‌ر و هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هۆڵه‌که‌یان جێ‌هێشت بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌که له رێژه‌ی یاسایی ده‌رکه‌وێت و به‌مجۆره دانیشتنه‌که ئه‌نجامی نه‌بوو و بۆ 6ی مانگی داهاتوو.
دکتۆر رزگار سه‌باره‌ت به گوته‌کان "یاسین مه‌جید" ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تیی نوری مالکی له‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گوتی: سه‌رۆکی هه‌رێم به درێژایی ژیانی خۆی بیری له ئازادی دیموکراسی بۆ عێراق کردۆته‌وه و دواتر داوای مافی کوردستانی کرده‌وه، بۆیه ئه‌م دوو بۆچوونه یه‌کتر ناگرن که که‌سێک بیر له دیکتاتۆریه‌ت بکاته‌وه و داوای هاوبه‌شی و رێککه‌وتن و دیموکراسی بکات، بۆیه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێت قسه‌کانی به‌م شێوه‌یه راست بکاته‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌ترسییه بۆ سه‌ر دیکتاتۆرییه‌ت و تاکلایه‌نی و تاکڕه‌وی له عێراق.




