په‌رله‌مانى كوردستان یاسای سندوقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه په‌سند ده‌كات

بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كاری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی په‌رله‌مان، به سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ته‌ندروستی و رێكخه‌ری نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له دوو بڕگه پێكدێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سندوقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنى رابردوودا به‌هۆی جیاوازی راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش و بۆچوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئه‌و ده‌نگدانه نه‌كرا.
دواتر جارێكی تر گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه‌و مادده‌كانی كرایه‌وه‌و دوای چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك یاساكه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و یاسایه، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: یاسای سندوقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه داهاتێك كۆده‌كاته‌وه‌و به‌و داهاته چاره‌سه‌ری سه‌رده‌میانه بۆ توشبووان به‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێت، هاوكات هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات بۆ دروستكردنی سه‌نته‌ری تازه‌و ئامێری پشكنین و ده‌رمانه بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه.
وتیشی: ئه‌م جۆره سندوقه له‌هه‌موو دونیا هه‌یه، چونكه ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و جۆره نه‌خۆشه ده‌بن، بارگرانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌هۆی گرانی خزمه‌تگوزاری ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی له‌ده‌ستدابێت درێغی نه‌كردووه‌و بڕێكی باش له ده‌رمان و پێداویستی به خۆرایی بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه دابینكرده‌وه، به‌جۆرێك خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق سوودی لێوه‌رده‌گرن.
سندوقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه كۆمه‌كی سندوقه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆو سه‌رپێچیه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌رو هه‌ندێكی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی خۆیان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كۆده‌كرێته‌وه.
خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان تایبه‌ت بوو به‌خستنه‌ڕووی گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای رێكخستنی قوتابخانه ئه‌هلی و تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ دواخر.




