سه‌عید ره‌سووڵ: چاكسازیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌نها كات كوشتنه

ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند که ئه‌و چاکسازیه‌ی که ده‌وڵه‌تی یاسا باسی لێوه‌ده‌کات ته‌نها بۆ راگه‌یاندن وروژێندراوه و هیچ لایه‌نێکی سیاسیش ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی نه‌بینیوه.
ئه‌ندامی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌عید ره‌سووڵ بە نەوای رایگه‌یاندووە: ئه‌و چاکسازیه ته‌نها بۆ راگه‌یه‌نراوه‌کان وروژێراوه هیچ بنچینه‌یه‌کی نیه ، نه‌ک هاوپه‌یمانی کوردستانی یان وه‌ک و کوردێک بزانه یه‌کێک خاڵێکی له خاڵه‌کانی بینیوه ، ته‌نها ئه‌ڵێن ئێمه پرۆژه‌یه‌کی چاکسازیمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ، به‌ڵام تا ئێستا نه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه نه خراوه‌ته به‌رده‌م کوتله سیاسیه‌کان ن ته‌نها بۆ کات کوشتنه و ئه‌یانه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت کاته‌که بڕوات ، کاتیش ئه‌ڕوات و ئه‌وه شه‌ڕی ته‌نازولیه ، له‌م رۆژانه‌دا سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی و چه‌نده‌ها که‌سی تریان تۆمه‌تبار کردووه و لایان بردوون ، باشه ئه‌مه چاکسازیه؟ ، ئه‌بێت شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له چاکسازیدا ، به‌ڵام من دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ئه‌وان ته‌نها مراوه‌غه‌یه‌کی سیاسی ده‌که‌ن و چاوه‌ڕێ بارودۆخه هه‌رێمیه‌که‌ی ده‌که‌ن ، ئه‌مه لایه‌نی ده‌ره‌کی ده‌ستی تێدا هه‌یه ئه‌مانه‌ش رێکه‌وتن ده‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێت له هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت ئه‌ندامه‌کانی خۆیان دانێن ، ئه‌مه ته‌نها کات کوشتنه.




