٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک کۆماری عێراق : لێدوانەکانی مەجید بانگەشەی شەڕە دژی بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دوشەممە لەبەیاننامەیەکدا نوسینگەی تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق لێدوانەکانی یاسین مەجیدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( مەسعود بارزانی ) بەکوێرانە و بەبانگەشەی شەڕو پەیامێک بۆ شەڕکردن وەسفی کرد .

ئەمەو هەر لەبەیاننامەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوە کردوە لەو کاتەی تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق سەرقاڵی هەوڵ و کۆکردنەوەی لایەنە عێراقیەکانە بۆ نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و نەهێشتنی ناکۆکیەکان  یاسین مەجیدی  ئەندام پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی لێدوانی مەترسیدارو بانگەشەی شەڕو هێرش کردنە دژی سەرۆک مەسعود بارزانی لەکاتێکدا سەرۆک بارزانی ئێستا سەرقاڵی پێکهێنانی وەفدێکی پایە بەرزی کوردیە بۆ گفتوگۆ کردن لەکەڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی و لایەنەکانی تری عێراقی لەپێناو کۆتایی هێنان بەتەنگژەی ئێستای عێراق بەرێگای دەستوری و پابەندبوون بەو رێککەوتنانەی کەپێشتر لەسەری پێکهاتوون و هەموو لایەنەکان  واژوویان لەسەری  کردووە.

هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەبێزاری سەرۆک تاڵەبانی داوە لەهەمبەر لێدوانەکانی مەجید و بەمەترسیەک دژی ئاشتەوایی نیشتیمانی و بەرژەوەندیەکانی گەل و وڵات وەسفی کردووە جگە لەوەی ئەم لێدوانانە هەرەشەیەکە بۆ سەر یەکێتی نیشتیمانی عێراق و لەهەمان کاتدا سەرۆک کۆمار داوای لە هاوپەیمانی نیشتیمانی کردووە کە سنورێک بۆ لێدوانی ئەندامەکانیان دابنێت بەجۆرێک و  بەهەموو شێوەیەک دەبێت رێز لە بنەماکانی گفتوگۆی نیشتیمانی بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار