فه‌رهاد ئه‌تروشی : بارزانی مه‌ترسیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت دیكتاتۆریه‌ت بگه‌رێنه‌وه بۆ عێراق

فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند بارزانی مه‌ترسیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت دیكتاتۆریه‌ت بگه‌رێننه‌وه بۆ عێراق ئه‌و قسه‌ی ئه‌تروشی له دوای ئه‌وه هات كه په‌رله‌مان تارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا هێرشی كردبووه سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق ناوی بردبوو.
"فه‌رهاد ئه‌تروشی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به سایتی kdp.info راگه‌یاند وه‌ڵامی یاسین مه‌جیدى په‌رله‌مان تاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌داته‌وه كه " بارزانی به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاینده‌ی عێراق باس ده‌كات" ئه‌تروشی گوتی " من هاوڕام له‌گه‌ڵ قسه‌كانی یاسین مه‌جید كه بارزانی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت دیكتاتۆریه‌ت دروست بكه‌ن له عێراقدا ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌ویت پاره‌ی خه‌ڵك بدزن, ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت گه‌نده‌ڵی له عێراق بڵاو بێته‌وه, به‌ڵی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌ترسیه بۆئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هێزی سوپای یه‌ك ملیۆنی دروست بكه‌ن، بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی و حزبێكی دیاری كرا‌و له كاتێكدا ئێمه گوتومانه هیچ كات دژی سوپای عێراق نه‌بووین كه وه‌لائی بۆ عێراق و ئه‌م وڵاته بووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه ى خسته‌روو كه ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ن سوپای عێراقی وه‌لائی بۆ شه‌خسێك یان حزبێك هه‌بێت گوتی " بۆنمونه له سالی 2003 ه‌وه سوپای عێراقی له سێ لیواى پێشمه‌رگه دروست بووه كه ئه‌م سێ لیوایه وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ندى و خه‌لك یان پاراستووه ئه‌ی ئه‌و كاته ئه‌مانه له‌كوێ بوون كه هیچ وجوودێكیان نه‌بوو بۆیه ئێمه دژی سوپای عێراق نین ئیمه دژی ئه‌وانه‌ین كه ده‌یانه‌وێت مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ عێراق بگه‌رێته‌وه و دیكتاتۆیه‌ت بگه‌رێته‌وه.




