توركیائاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌رووی فڕۆكه‌كانی سوریا داخست

له‌بریارێكدا حكومه‌تی توركیا، گه‌شتی فڕۆكه‌كانی سوریا به ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا قه‌ده‌غه كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بڕیارێكی حكومه‌تی دیمه‌شق دێت به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا به سه‌ر ئاسمانی سوریا.
ئه‌م كاردانه‌وه دژ به‌یه‌كه له كاتێكدا دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو توركیا به گومانی ئه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا ده‌گوازێته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری روسیای به‌زۆر ناچار به نیشتنه‌وه كردبوو.
ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو كه هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌نییده‌كانی له‌گه‌ل سوریا چركردۆته‌وه له‌كاتێكدا توركیا ته‌واو هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كات و نایه‌ویت فرۆكه‌ی ڕوسیا به ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا تێپه‌ریت.




