ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له كه‌ركوك زیاتر له 21 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه

ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له پارێزگای كه‌ركوك كه یه‌كێكیان له‌نزیك بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره و ئه‌و دیكه‌شیان له شارۆچكه‌ی ریاز رویاندا، زیاتر له 21 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی كه‌ركوك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكریت راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی ده‌نگی له نزیك بینای پارێزگای كه‌ركوك ته‌قیه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو له نزیك یه‌كێك له پاركه‌كانی راوه‌ستانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه ده‌كه‌وێته نزیك بینای پارێزگای كه‌ركوك ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا كوژراوێك و 18 برینداری لێكه‌وته‌وه و زیانی مادی زۆریش گه‌یشته زیاتر له 17 ئۆتۆمێلی هاوڵاتیان و خانوبه‌ره‌ی ئه‌و سنوره ، له لایه‌كی تره‌وه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژ كرا‌و له‌ناو شارۆچكه‌ی ریازی باشوری رۆژئاوای شاری كه‌ركوك له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی پۆلیسدا و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی پله‌داری كاروانه‌كه و دوو پاسه‌وانی به سه‌ختی بریندار بوون جگه له‌وه‌ی زیانی مادی زۆریش گه‌یشتووته به شوێنی رووداوه‌كه




