جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازى له‌به‌رپرسی ئه‌كادیمیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌قوتابیانى ئه‌كادیمیا كرد

یه‌كشه‌ممه 14/10/2012 دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌به‌رێز قادر قاچاخ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسی ئه‌كادیمیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌قوتابیانى ئێزیدى ده‌ڤه‌رى شنگار و زوممار له‌خولى حه‌ڤده‌مینى ئه‌كادیمیا كرد.
له‌دیدارێكدا قوتابیانى ئێزیدى ده‌ڤه‌رى شنگال و زووممار خۆشحاڵى خۆیان به سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌سكه‌وته سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى هاوكات پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ى ره‌وشی ژیان و خزمه‌تگوزارى ده‌ڤه‌رى شنگال و زوممار خسته روو كه ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان له‌رووى ئیداریه‌وه سه‌ر به حكومه‌تى عیراقى فیدراله وپه‌یوه‌سته به‌جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى كه‌چى له‌رووى خزمه‌تگوزاریه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه فه‌رامۆشكراوه، ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یدات به‌ڵام داوایان كرد كارى به‌رده‌وام بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه له‌هه‌موو رووێكه‌وه ره‌وشی خزمه‌تگوزارى یان بگاته ئاستى داوا‌و داخوازى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه كه خۆیان به به‌شێكى جیانه‌كراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن،
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر حسن محمد سوره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆى به دیدارى شانده‌كه ده‌ربڕى و دووباره پیرۆزبایی خۆیانى به بۆنه‌ى جه‌ژنى جه‌ما ئاراسته‌ى شانده‌كه و ته‌واوى خوشك و برا ئێزیدیه‌كان كرد و ئه‌وه‌ى خسته روو دانیشتوانى شنگار و زوممار و كه‌ركوك و خانه‌قین و ته‌واوى ناوچه دابڕاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌سوكارى ئێمه‌ن و ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى هه‌میشه‌یی عیراق ده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه خۆیان بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئیدارى ناوچه‌كانیان بده‌ن، هاوكات ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌شه بودجه‌ى خۆى به ئه‌ركی سه‌رشانى زانیوه به‌پێى توانا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت .




