حكوومەتی هەرێم، داوای كردنەوەی نوێنەرایەتی لە چەند وڵاتێك دەكات

ساڵی ڕابردوو لە كۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەكانی حكوومەتی هەرێمدا پێشنیاز كرا حكوومەت نوێنەرایەتیی نوێ لە وڵاتانی بیانی بكاتەوە، بۆیەیش ئێستا ئەو پێشنیازە بە حكوومەتی هەرێم دراوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم فەلاح مستەفا : به kdp.info ى راگهیاند "لە ئێستادا لە لێكۆڵینەوەداین بۆ ئەوەی ژمارەی نووسینگەكانی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم زیاتر بكەین."
ئێستا 26 وڵاتی بیانی نوێنەرایەتیی خۆیان لە هەرێمی كوردستان لە نێوان كۆنسووڵخانە و نووسینگەدا هەیە و هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش 14 نووسینگەی نوێنەرایەتیی لە وڵاتانی بیانی هەیە لە نێویاندا لە وڵاتە عەرەبییەكان.
بە پێی قسەكانی فەلاح مستەفا ئێستا چەند وڵاتێكی دیكە داوای كردنەوەی نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستاندا كردووە. ئەو ئاماژەی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەدا




