عێراقییه چه‌ند لایه‌نێك به قۆرخكردنى بانكى ناوه‌ندى عێراق تاوانبار ده‌كات

فراكسیۆنی عێراقییه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆیی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن و روونیشیكرده‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی بانك پێویسته بۆ پاراستنی نرخی دینار و پاراستی دراو و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵاوسان ، روونییشیكرده‌وه كه حكومه‌ت به‌رپرسه له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكات له سه‌ر كرده‌وه‌كانی پاره شۆردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سوود له‌م كارانه ده‌كه‌ن .
مه‌یسون دجه‌ملۆجی گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه عێراقییه ئیدانه‌ی به ئامانج كردنی به‌نكی ناوه‌ندی عێراقی ده‌كات له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی نه‌هێڵن، روونیشیكرده‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی به‌نك زۆر پێویسته بۆ پاراستنی نرخی خه‌رجكردنی دینار‌و پاراستنی دراو‌و و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵاوسانی دراو .
ده‌ملوجی روونیكرده‌وه كه عێراق له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به ئه‌زموونێكی زۆر خراپ تێده‌په‌رێت به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی رژێمی پێشوو ، حكومه‌تی ئێستاشی ئاگادار كرده‌وه كه به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه له كرده‌وه‌ی شووشتنه‌وه‌ی پاره و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندن تیایدا هه‌روه‌ها ئه‌م لایه‌نه‌ی كه هه‌ڵده‌ستێت به كڕینی دۆلار و كشاندنه‌وه‌ی له بازاره‌كان ، پێویستیشه گه‌ل و رای گشتی لێ‌ئاگادار بكرێته‌وه و ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه سزای توند بدرێن .




