قۆناغی دووه‌می ناوی دامه‌زراوان ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن

ڕاگه‌یاندنی قۆناغی دووه‌می ناوی دامه‌زراوان ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم به‌نه‌وای ڕاگه‌یاند: " ئێمه له قۆناغی دووه‌می راگه‌یاندنی ناوی دامه‌زراوه‌كانین ئه‌وه‌ش ئێمه وا رێكمان خستووه كه ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانن ئه‌وانه‌ی كه داواكراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومیه‌كان له هه‌رسێ پارێزگاكه و ئیداره‌ی گه‌رمیان ، له‌به‌ر زۆری ژماره و زیاتر وردبینی كردنی فۆرمه‌كان به‌باشمان زانی كه دوای جه‌ژن ئه‌م قۆناغه رابگه‌یه‌نین ، دوای ئه‌وه‌ش پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه ناوی ده‌رچوانی ئاماده‌یی و خوارووی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نین ئه‌وانه‌ی داواكراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومیه‌كانه‌وه واشمان داناوه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك به‌پێی پلانه‌كه بڕوات له‌پێش كۆتایی مانگی 11 زۆربه‌ی زۆری ناوه‌كان رابگه‌یه‌نین و كۆتایی به پرۆسه‌ی دامه‌زراندن بێنین".




