پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان ره‌ت کرایه‌وه

به‌هۆی نه‌بوونی بۆشایی یاسایی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ راپۆرتی پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کانی ره‌ت کرده‌وه، په‌رله‌مانتارێکی لیژنه‌ی یاساییش ده‌ڵێت، باشتر بوو له ئێستادا ره‌ت نه‌کراباوه.
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌ندامی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێکی به په‌یامنێر رایگه‌یاندووه: "دوو بۆچوون له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان هه‌بوو، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاساییش ئه‌م پڕۆژه یاسایه ره‌ت کرایه‌وه."
گوتیشی: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم ره‌ت بکرێته‌وه، تا ئه‌وکاته‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی راپۆرتی خۆی له‌سه‌ری بنووسیبا، بڕیاریش بوو هه‌ندێک سیمینار له‌سه‌ر پڕۆژه بکه‌ن و بۆچوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش وه‌ربگیرێت، ئه‌وکات بڕیار درابا به ره‌تکردنه‌وه‌ی یاخود ره‌ت نه‌کردنه‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی بۆچوونی ره‌تکردنه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ڵێن بۆشایی یاساییمان نییه بۆیه‌ش ره‌تکرایه‌وه."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد:"ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و گرفته هاته ئاراوه که له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌وقه یاسایانه‌ی هه‌یه له مانگی پێنجی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێک بێ‌ڕێزی به خوای گه‌وره‌ی کردبوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامه‌گه‌رییه و ته‌نها سزای مادیی داناوه به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ش نابێت کار به‌یاسای سزادانی عێراقی بکرێت چونکه یاسای سزادانی عێراقی سزای توندتری داناوه بۆ ئه‌وانه‌ی بێ‌ڕێزی به پیرۆزیی ئایینیه‌کان ده‌که‌ن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی یاسایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "یاسای رۆژنامه‌گه‌ری سزایه‌کی وا توندی دانه‌ناوه که ئه‌و که‌سانه په‌لاماری پیرۆزییه‌کان نه‌ده‌ن."




