كۆمپانیای نه‌وتی كوردستان داده‌مه‌زرێت

له‌هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كۆمپانیای خۆماڵی بۆ ڕوپێوكردن‌و دۆزینه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت داده‌مه‌زرێت‌و به‌دامه‌زراندنی كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت، له‌بواری نه‌وتدا هه‌رێم قۆناغێكی دیكه ده‌چێته پێشه‌وه.
خه‌لیل عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندووه : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌كی سه‌باره‌ت به‌كۆمپانیای نه‌وتی كوردستان ئاماده‌كردووه‌و ناردویه‌تیه په‌رله‌مانی كوردستان، ئامانج له‌دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه خۆماڵیكردنی دۆزینه‌وه‌و ڕوپێوكردن‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وته له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كۆمپانیاكه هاوشێوه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكورو باشور ده‌بێت له‌عێراقدا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : هه‌رێم پێویستی به‌كۆمپانیایه‌كی له‌و بابه‌ته‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی تائێستا له‌و بواره‌دا دراوه‌ته كۆمپانیا بیانیه‌كان بدرێته ئه‌و كۆمپانیایه‌و پاره‌كه دووباره له‌هه‌رێمدا بخرێته‌وه گه‌ڕو سودی لێببیندرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌و پرۆژه‌یاسایه گه‌شه‌ی پێبدرێت له‌ئاست فراوانبونی بواری نه‌وت‌و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمدا بێت.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئاسایی ڕابردووی خۆیدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ دوو پرۆژه‌یاسا كرد، كه ئه‌وانیش پرۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی (سندوقی داهاتی نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێمی كوردستان)و پرۆژه‌یاسایی كۆمپانیای كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت (KEPCO )، كه هه‌ردوو پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكرابوون.




