گۆڤارى لیسانسێل : سازكردنى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆته جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگى له‌نێو نێوه‌نده جیاوازه‌كانى فه‌ره‌نسا
پشتى كو گۆڤارا لیسانسێل یا فره‌نسى هه‌ڤدیتنه‌ك ب رێزدار مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ره چێكر و تێده پێشهاتێن هه‌ری داوی یێن سیاسی یێن هه‌رێما كوردستانێ و ناڤنه‌ته‌وه‌یی به‌رچافكرن؛ هه‌ڤدیتنێ كارڤه‌دانێن خوه یێن به‌ربچاڤ د ناڤا فه‌رنسایێ ده هه‌بوون، ب ئاواكى كو رووپه‌ڕێ گۆڤارێ ل پرانیا باژارێن وى وه‌ڵاتى به‌لاڤبوو .
گۆڤارى لیسانسێل گۆڤارێكى ناسراوى فه‌ره‌نسیه و بایه‌خ به مه‌سه‌له نێۆده‌وڵه‌تى و جیهانیه‌كان ده‌دات و ئۆفیسى سه‌ره‌كى له شارى پاریسه وئه‌م گۆڤاره به هه‌رسێ زمانى فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى و ڕووسى ده‌رده‌چێت و به سه‌دان هه‌زار دانه‌ى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له دوایین ژماره‌ى خۆیشیدا كه بۆ مانگى نۆ و ده‌ى ساڵى دوو هه‌زار و دوازده ده‌رچووه, به‌شێكى فراوان و تایبه‌تى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسى و ئابورى و سه‌قامگیرییه ئاسایشیه‌ى كه له سایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك مسعود بارزانیدا وه‌دى هاتووه.
له‌سه‌ر به‌رگى گۆڤاره‌كه و له پێناسه‌كردنى سه‌رۆك بارزانیدا, نوسراوه مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیموكراتێك كه ژیانى خۆى بۆ پێشكه‌وتنى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخان كردووه.
هاوكات سازكردنى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤاره‌دا بۆته جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگى له نێو نێوه‌نده جیاوازه‌كانى ئه‌و وڵاته و له‌م ڕووه‌شه‌وه ڕۆژنامه‌نووسانى گۆڤاره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاماژه به بایه‌خ و گرنگى هه‌رێم و له لایه‌ن ووڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش دواى هه‌رێمى كوردستان نمونه‌یه‌كى پێشكه‌تووى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕِاست پێشاندا و گووتیشیان مۆدێلى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م سیسته‌مه‌ش سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌موو ژیانى خۆى بۆ ئه‌مڕۆ و دوا ڕۆژ ته‌رخان كردوه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه له لایه‌ن گه‌لى كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر سه‌باره‌ت به گرنگى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ گۆڤارى لیسانسێل وه‌ك به‌رپرسانى گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن كه ئه‌مجار ژماره‌یه‌كى زۆریان له گۆڤاره‌كه چاپ كردووه و هه‌روه‌ها به‌رگى گۆڤاره‌كه‌ش له چوار سه‌د كۆشكى فرۆشتنى ڕۆژنامه و شه‌قامه‌كانى شارى پاریسى پایته‌خت و لیۆن و تۆڵۆز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بینه‌رانى به‌ڕێزى كوردستانى تى ڤى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ریپۆرتاژی كاردانه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڤارى لیسانسێلى فه‌ڕه‌نسى ، له بڵاوكراوه‌كانى سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی كوردستان تى ڤى بلاو ده‌كرێته‌وه.




