له ئه‌نقه‌ره كۆنگره‌ى نائاسایى پارتى ئاشتى و دیموكراسى (به ده په) ده‌ستى به كاره‌كانى كرد

ئه‌مرۆ له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا كۆنگره‌ی نائاساى پارتى ئاشتى دیموكراسى (به‌ده‌په) به ئاماده‌بوونى شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و نوێنه‌رى چه‌ند پارتێكى دیكه‌ى كوردستان و كونسولى سی وه‌لاتانى جیهان و نوێنه‌رى چه‌ند پارتێكى ولاتانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چۆ، كه ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له سه‌ره‌تادا فلیمێكى ده‌كۆمێنتارى له‌باره‌ى روبه‌روبوونه‌وه‌كانى نێوان ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانى به‌ده‌په و هێزه‌كانى حكوومه‌تى توركیا نمایش كرا. پاشان گۆلته‌ن كشاناك هاوسه‌رۆكى به‌ده‌په وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه هیچ هێزێك ناتوانێت رێ له خه‌باتى گه‌لى كوردستان بگرێت و ئه‌وانه‌ى كه له توركیاش رێ له دیموكراسى ده‌گرن به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه و ته‌ئكید له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌ده‌په ده‌خوازێت به‌ر رێگه‌ى ئاشتیانه مافه‌كانى گه‌لى كورد به‌ده‌ستبهێنیت و گوتیشى هه‌رگیز به‌ده‌په واز له خه‌باتى خۆی له پێناو مافه‌كانى گه‌لى كورد ناهێنێت، گوتیشى كۆتاى هێنان به خوێن رشتن ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه. داواشى له حكوومه‌تى توركیا كرد كه یارمه‌تى شۆرش و خه‌باتى گه‌لى كورد له رۆژئاواى كوردستان بدات.
هه‌ر له رێوره‌سمى یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى نائاساى به‌ده‌په سه‌لاحه‌ین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى به‌ده‌په وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ماف و خه‌باتى گه‌لى كورد و رایگه‌یاند و هه‌وله‌كانمان له پێناو ئاشتى و دیموكراسى به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتیشى كورد دوژمنى هیچ گه‌لێك نیه و ته‌نها ئاشتى ده‌وێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند؛ ئێمه هه‌رگیز سه‌رۆك تاله‌بانى و سه‌رۆك بارزانى له‌بیرناكه‌ین بۆ ئه‌و یارمه‌تیانه كه له هه‌موو روویێكه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئازادى به‌رێگایه‌كى ئاشتیانه پێشكه‌شمان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى ووتاره‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى به‌ده‌په تیشكى خسته سه‌ر ره‌وش و ئالۆزییه‌كانى ناو سووریا و پشتگیرى پارته‌كه‌شى بۆ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا ده‌ربرى. دواتریش چه‌ند وتارێكى دیكه پێشكه‌شكران و تیشكیان خسته برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و مافه‌كانى گه‌لى كورد له توركیا و پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان.




