پارێزگاری هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌رده‌کاته‌وه

نوزاد هادى پاریزگارى هه‌ولێر وبه‌یاوه‌ری تاهیر عبدالله جیگرى پارێزگارى هه‌ولێرو علی ره‌شید سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ولێر سه‌ردانى کۆرنیشى هه‌وڵیرى نوێی کرد‌و له نزیکه‌وه جاودێرى پروژه‌ى ئاو و ئاوره‌کان بو نه‌هیشتنى مه‌ترسى لافاو له کۆرنیشى کرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى گه‌ره‌کى زیلان به‌سه‌ر کرده‌وه له‌لایه‌ن کومپانیاى ده‌لتا جێ به جێ ده‌کڕیت و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ چونیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کار‌و پرۆژه‌کانی ئه‌م گه‌ره‌که بوو به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی قیرتاو کردنى شه‌قامی گه‌ره‌کى زیلان که ئێستا له قوناغی دوومدا جێ به جێ دواتر سه‌ردانى پڕۆژه‌ى ئینده‌ر پاس کرا جوار ریانى که له دوو ریگاى سه‌ره‌کى جوون و هاتن له‌سه‌ر ریگاى سه‌ره‌کى هه‌ولیر –که‌رکوک کرایه‌وه که له ئاینده‌یکى نزیک ئه‌م بروژیه ته‌واو ده‌کریت .
له‌م سه‌ردانه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندار په‌له له جێبه‌جێ کردنی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دیارکراوی خۆیدا ته‌واو بکرێن و ئه‌م پرۆژانه ببن به هۆی زیاتر کار ئاسانی و خزمه‌تکردنی هاووڵاتیان




