كه‌مال كه‌ركوكی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان 100% نایاساییه

د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیسایس پ.د.ك له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل رایگه‌یاند كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان سه‌د له‌سه‌د نایاساییه.
هه‌روه‌ها كه‌مال كه‌ركوكی گوتی كه هیچ گۆڕانێك له هه‌ڵوێستی پارتیدا رووی نه‌داوه سه‌باره‌ت به ده‌ستور و كاتی خۆی پرۆژه‌ی ده‌ستور له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر دراو ئیتر چاوه‌ڕێی ریفراندۆم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌یه بۆیه گشت لایه‌نه‌كان موته‌فق بوون له‌سه‌ری و په‌رله‌مان به زیاتر له‌دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد، كه بخرێته بره‌رده‌م میله‌ت و رای له‌سه‌ر بدات، ئه‌وه زۆر گرنگه.؟ ده‌بێ ئێمه یه‌كه‌مجار، وه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كان رێز له ئیراده‌ی میله‌ت بگرین.
دووه‌میش، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كه هه‌موو داواكارییان ئه‌وه بوو كه حزبه‌كان ده‌ست نه‌خه‌نه ئیش و كاری حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
به‌لام ئێستا هه‌ندێ حزب و لایه‌ن په‌یدابوون ده‌ڵێن با بێته‌وه. ئێمه ده‌ڵێین خۆ هه‌موو میلله‌ت پارتی نیه‌و یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامی و شیوعیه‌كانیش نین. میله‌تی كوردستان به‌گشت پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌ریایه‌كه له هێزی له‌بن نه‌هاتوو بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م كوردستانه‌و پێویسته رێزی لێ بگیرێت.
هه‌روه‌ها پێویسته رێز له بنه‌مای یاسادانان له په‌رله‌مانی كورسدتان وهه‌یبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بگرین. و له عورفی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه، كه پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، تاكو ده‌گاته مه‌رجه‌عی ده‌رچوونی. یاسا رێگه‌ی به هیچ لایه‌ن و كه‌سێك نه‌داوه بیگه‌رێنێته‌وه ئه‌گه‌ر وڵاتێك كۆماری بێت تا سه‌رۆك كۆمار ئیسداری نه‌كات یا نه‌یگێرێته‌وه، رێگا نادرێت بۆ په‌رله‌مان بگه‌رێنرێته‌وه.




