کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له دووه‌مین رۆژی‌دا چه‌ندین بابه‌تی زانستی و توێژینه‌وه ده‌خاته روو

به‌ئاماده‌بوونی د. عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌ک له به‌رپرسانی حکومه‌ت و ئه‌ندام و میوانانی کۆنگره ، بۆ رۆژی دووه‌م کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی به‌رده‌وامی به کاره‌کانی دا.
له‌سه‌ره‌تادا وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێش که‌ش کرا و به‌ناوی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ست خۆشی له رێکخه‌رانی کۆنگره و ئه‌ندامانی کرد و پشگیری خۆشی بۆ کۆنگره‌ی زانستی جیهانی کوردی له هه‌ولێر دووپات کرده‌وه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خۆاست .
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا باس له گرنگی بگه‌ر خستن و سوود وه‌رگرتن له کارامه و تواناکانی رۆڵه‌ی کورد کرا وبه‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و ئه‌مڕۆ بۆ خزمه‌تکردنی وڵات گه‌راینه‌وه و له‌م کۆنگره‌یه‌دا شرۆڤه و شیکار و زانستی جۆراو جۆری خۆیان ده‌خه‌نه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سوودی لێی وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و بوارانه‌دا که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌وله‌وییاتی خۆی ده‌زانێت و پێویست ده‌کات که گۆرانکاری تیادا بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باشترین خزمه‌تگوزاری وبه ئاستێکی به‌رزه‌وه پێش که‌ش به گه‌لی کوردستان بکات وه‌کو بواری ته‌ندورستی و کستوکاڵ و خوێندن وپه‌ره‌وه‌رده و گه‌شت و گوزار و شوێنوار وبه‌رزکرنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و په‌ره‌پێدانی مرۆیی چه‌ند بواری تر.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌دا باس له‌وه کرا که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رگای ۆاڵایه بۆ هه‌ر که‌س و تاکێکی کورد که ئامانجی خزمه‌تکردنی گه‌ل وڵات بێت و هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبونێکی هه‌ر تاکێک که له پێناوی باشترکردنی ئه‌موونی به‌رێوه‌به‌ردنی هه‌رێم بێت به‌رز ده‌رنخێنێت و به هند وه‌رده‌گرێت .
دواتر پرۆفیسۆر سیروان بابان وه‌زیری کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌کانی ئاو بابه‌تێک سه‌باره‌ت به ره‌وشی کشتوکاڵ وچونیه‌تی باشترکردنی له هه‌رێمی کوردستان پێش که‌شی کرد.
له‌م بابه‌تدا وه‌زیری کشتوکاڵ ئاماژه به گرنگی که‌رتی کشتوکاڵ دا وه‌کو کۆڵه‌گه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئابووری هه‌ر وڵاتێک که رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، وگوتی: به کار هێنانی ته‌کنیک و ته‌کنولۆژیای تازه و راهێنانی که‌سانی تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی زیاتر به زانستی کردنی پێویستییه‌کی ئه‌م که‌رتی کشتوکاڵه له‌م قوناغه‌دا.
هه‌روه‌ها باس له کێشه و گرفته‌کانی که‌رتی کشتوکاڵی له هه‌رێمی کوردستان کرد وتیشکی خسته سه‌ر به‌رنامه و تێرۆانینی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو بۆ چاره‌سه‌رکردنیان و به‌ره‌و پێشبردن وگه‌شه‌پێدانی ئه‌م که‌رته.
پرۆفیسۆر سیروان بابان باس له گرنگی رۆلی که‌رتی تایبه‌ت کرد له ته‌واوی بواره‌کاندا به‌تایبه‌تی له بواری کشتوکاڵی دا وگۆتی : بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م که‌رته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به هاوکاری و رۆڵی که‌رتی تایبه‌ت هه‌یه بۆیه وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو له به‌رنامه و کارنه‌می خۆیدا هه‌موو ده‌رفه‌تێک بۆ که‌رتی تایبه‌ت ده‌رخسێنی به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌شداریکردنی له‌م که‌رته‌دا و گه‌شه‌پێدانی وچاره‌سه‌کردنی کێشه و گرفته‌کان.
پاشان دکتۆر مه‌هدی به‌رزنجی که له وڵاتی ده‌نیمارکه‌وه هاتووه توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به دا‌و ده‌رمان و هاوه‌به‌ندیان له‌گه‌ڵ ئابووری وڵات پێش که‌شی کرد.
دواتر سلێمان ساهیبی توێژینه‌یه‌ک له‌سه‌ر بواری ئاوه‌رۆ له هه‌رێمی کوردستان له سه‌ده‌ی 21 دا و مه‌ترسی و هه‌له‌کانی خستیه روو.
هه‌روه‌ها عه‌لی به‌هروم که له وڵاتی سویده‌وه هاتووه بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌زموونی چین و به‌نگلادیش له بواری وه‌ربه‌هێنانی شیر دا پێش که‌شی کرد.
پاشان هه‌ر یه‌ک له دکتۆر مانۆئێل مارتۆریک و ئیگۆر یۆریزه‌ر که له وڵاتی ئیسپانیاوه هاتوون بابه‌تێک له ژێر ناوی (حه‌فته‌ی سپی ) پرۆژه‌کانی پێشخستنی شار پێش کێشیان کرد.
دواتر چه‌ندین توێژینه‌وه و بابه‌تی شرۆڤه‌کاری سه‌باره‌ت به بواری خوێندنی باڵا و ژێرخانی ئابووری و حکومه‌تی ئه‌لیکترونی و خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ خه‌ڵک له ئابووری پێشکه‌وتوودا و چه‌ند بابه‌تێکی تری زانستی له‌لایه‌ن میوانان وئه‌ندامانی کۆنگره پێش که‌ش کران.




