سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كانی چه‌ك كڕین داوای بانگێشت كردنی مالكی بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

عتاب الدوری، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی ئه‌لعراقیه داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد بانگێشتی مالكی بۆ نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه مالكی له‌گه‌ڵ روسیا‌و چیك له‌سه‌ر كڕینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی شه‌ڕ رێككه‌وتووه.
عتاب الدوری، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، پێویسته په‌رله‌مان به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چاودێری كردنیشی هه‌یه، مافی خۆیه‌تی بزانێ كه مالكی به چ شێوه‌و جۆرێك ئه‌و رێكه‌وتننانه‌ی ئیمزاكردووه‌و جۆری چه‌كه‌كان و تێچوویان بزانرێت.




