زانیاری له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ چیكدا بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی

سه‌رۆكوه‌زیرانی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی چیك گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی شه‌ڕكه‌ری واژۆ كرد.
ئه‌و گرێبه‌سته بریتی بوو له ده‌ستكاریكردنی به‌نده‌كانی گرێبه‌ستێكی پێشووتر له‌نێوان هه‌ردوولادا، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یش كه له گرێبه‌سته‌كه نوێیه‌كه‌دا دراوه، بۆ ڕازیكردنی كۆماری چیك بوو له پێناو په‌له كردن له دروستكردنی 24فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی شه‌ڕكه‌ر له جۆری " L-159".
پێشتر هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه له‌ماوه‌ی 59 مانگدا بگه‌نه عێراق، به‌ڵام مالیكی له‌م سه‌فه‌ره‌یدا داوای كرد كه ئه‌و واده‌یه بۆ 26 مانگ كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ك مالیكی داوای له چیك كردووه ئه‌و فڕۆكانه وه‌ها دروست بكرێن كه توانای شه‌ڕكردنیان له شاخ و له بیاباندا هه‌بێت و سیستمی ڕاداری هه‌ره پێشكه‌وتووی تێدا دابنرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی عه‌لی موسه‌وی ڕاوێژكاری مالیكیـیش بێت، حكوومه‌تی چیك بڕیاری دا 4 فڕۆكه به خۆرایی بداته عێراق و له ماوه‌ی 7-8 مانگی داهاتوود ئه‌و فڕۆكانه ده‌گه‌نه عێراق.




