گفتوگۆى هه‌مواركردنى پرۆژه‌یاساى ژێرخانى ئابوورى دواخرا

لیسته‌یا ده‌وله‌تا قانوونێ د جڤاتا نوونه‌ران یا ئیراقێده دو پرێسكۆنفرانس ل دۆر ته‌مام نه‌بوونا رێژه‌یا قانوونی یا روونشتنا رۆژا شه‌میێ یا جڤاتا نوونه‌ران گرتن و تێده هۆكارێن وێ ژبۆ وێ یه‌كێ ڤه‌گه‌راندن كو قانوونا ژێرخانه‌یا ئابووری یه‌ك ژ وان قانوونان بوویه كو دڤیا هاتبوویا ته‌مامكرن و ده‌نگ ل سه‌ر هاتبوویا دایین لۆما رێژه‌یا قانوونی یا ئه‌ندامان ته‌مام نه‌بوویه .
ئه‌و شێوازه‌یشى به په‌كخستنی كارى ئه‌نجوومه‌ن ناوبردووه هاوكات ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق سه‌ر به پارێزگه‌ى نه‌ینه‌وا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسییان ساز دا‌و روونیان كرده‌وه كه دواخستنی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى رێككنه‌كه‌وتنى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یاساى ژێرخانی ئابوورى بوو كه له لیستی كاره‌كانى دانیشتنی ئه‌نوومه‌ن بوو روونیشیان كرده‌وه كه ئه‌وان لاى خۆیانه‌وه پێشنیازیان كردووه پرۆژه‌ى ئاودێرى جه‌زیره بخرێته سه‌ر پرۆژه‌كانى یاساى ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بكه‌ن.
هاوكات ئه‌ندامانى لیستی عیراقییه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییان سازدا‌و روونیان كرده‌وه كه پێشنیازیان كردووه چه‌ند گۆڕانكارى و هه‌مواركردنێك له یاساكه‌دا بكرێت كه حكوومه‌ت پێشنیازى كردووه چونكه پرۆژه‌كان پاره‌یه‌كى زۆریان بۆ ته‌رخان كراوه‌و ئه‌وان و چه‌ند فراكسیۆنێكى دیكه وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی نایانه‌وێت بێ ورده‌كارى پرۆژه‌كان ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بكرێت.
لاى خۆیه‌وه قاسم محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ربه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا روونی كرده‌وه كه له‌به‌ر ته‌واونه‌بوونی رێژه‌ى یاسایى دانیشتی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له سه‌ره‌تاوه بۆ نیو كاتژمێر دواخرا پاشان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى هاته هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڵام دیسانه‌و له‌به‌ر ته‌واونه‌بونی رێژه‌ى یاسایى بڕیار درا دانیشتنه‌كه بۆ شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه نه‌هاتنى ئه‌ندامان ته‌نیا یه‌ك لیستی نه‌گرتبووه‌وه به‌ڵكو ئه‌ندامان له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان نه‌هاتبوون.




