٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ سیاسی‌ له‌عیراق ،خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌قه‌یرانه‌كان

سەرچاوە: Radio Nawa

په‌رله‌مانتارێكی‌ سه‌ر به‌ئیئتیلافی‌ عیراقیه‌ ده‌ڵێت: داوای‌ هه‌ندێك كوتله‌ی‌ سیاسی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌، خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌قه‌یرانه‌كان.

خالد عه‌لوانی‌ په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ر به‌ ئیئتیلافی‌ عیراقیه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیخباریه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد" عیراق چه‌ندین پێكهاته‌ی‌ تایفی‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ش له‌بریاردانی‌ حكومی‌ و سیاسیدا ڕێزیان لێ بگرێت و قه‌سه‌یان هه‌بێت، هه‌روه‌ك وتیشی‌: پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ راكردن له‌قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆیان، هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر شكستی‌ حكومه‌ت و بێ توانایی له‌پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌هاولاَتیان.

عه‌لوانی‌ وتیشی‌: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ نیشتمانی‌ نه‌یتوانیبێت شتێك پێشكه‌ش به‌هاولاَتیان بكات، ئه‌وا حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌بێت حاڵی‌ چی بێت؟

پێویسته‌ بوترێت، پێشتر عه‌مار حه‌كیمی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بالاَی‌ ئیسلامی‌ له‌عیراق داوایكردبوو كه‌ بۆ ده‌رچوون له‌قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كانی‌ عیراق حكومه‌تێكی‌ زۆرینه‌ی‌ سیاسی‌ پێكبهێنرێت كه‌ زۆربه‌ی‌ پێكهاته‌كانی‌ عیراق له‌خۆ بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار