ره‌وتی سه‌در: ده‌وڵه‌تی یاسا كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م یاسای لێبوردنی گشتی

سه‌ركرده‌یه‌كی قه‌واره‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ر ره‌وتی سه‌در ده‌وڵه‌تی یاسای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی, رایگه‌یاند, له‌مباره‌یه‌وه هیچ بیانویه‌كی نییه, له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاسای لێبوردنی گشتی و ژێرخانی ره‌تكرده‌وه.
حاكم زاملی وتیشی: سێ ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه چوارقۆڵیه‌ی یۆ یاسای لێبوردنی گشتی پێكهێنرا, له‌سه‌ر دانانی چه‌ندین په‌یڕه‌و و بڕگه و مه‌رجێك رێككه‌وتن, به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه كه تیرۆرست و تاوانكار و بكوژان و ده‌ستیان به خوێنی عێراقیه‌كان سووره, بۆ ئه‌مه ته‌نیا ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌خنه‌ی هه‌یه.
زاملی ده‌وڵه‌تی یاسای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م یاسای لێبوردنی گشتی, وتیشی: مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م پرۆژه یاسایه بێ بیانووه.
زاملی داوایكرد ئه‌و پرۆژه یاسایه یه‌كسه‌ر دوای پشووه‌كانی جه‌ژن په‌سه‌ند بكرێت, هه‌روه‌ها له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌ك له یاسای لێبوردنی گشتی و ژێرخان, گرێدانی هه‌ردوو یاسا به‌یه‌كه‌وه ره‌تكرده‌وه.




