لیسته‌كه‌ی مالكی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی مالكی، به توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرت به‌هۆی دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ژێرخانی ئابوری و داوای كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ئه‌گه‌ر به گوته‌ی ئه‌و به‌رده‌وام بێت له دواخستنی یاساكان.
سامی العسكری، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنه‌كانی پێشوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان، ئه‌مڕۆش كه بڕیار بوو ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ژێرخانی ئابوری بكرێت، دیسان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. بۆیه به گوته‌ی عه‌سكه‌ری، ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت له راگرتنی یاساكان، یه‌ك بژاره ده‌مێنێت ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
به گوته‌ی عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مان بۆته كۆسپ و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی یاساكان.




