پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی كوردستان: کۆتایی ئەم مانگە کۆنگرەی نیشتیمانی ساز دەکرێت

پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕایگەیاند: لایەنەکان لەگەڵ سازکردنی کۆنگرەی نیشتیمانی دان و پێشبینیش دەکرێت لەکۆتای ئەم مانگەدا کۆنگرەکە ساز بکرێت.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی،بورهان محەمەد، بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی: پێشبینی دەکرێت کۆنگرەی نیشتیمانی لەلایەن دەوڵەتی یاساوە لەکۆتای ئەم مانگەدا یان سەرەتایی مانگی داهاتوو ساز بکرێت .
بورهان محەمەد گوتی: لایەنەکان بۆ سازکردنی کۆنگرەکە ئامادەن، بەڵام تاچەند دەتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات ئەوە دەبێت بۆ ئەوکات دابنرێت و هەموو لایەنەکان بە بڕیارەکانی کۆنگرەکەوە پابەند بن .
پەرلەمانتارەکەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئاماژەی بۆئەوەش کرد، مەرجی بەشداریکردنی کورد لەو کۆنگرەیە پابەند بوونی لایەنەکانە بە دەستورر و ڕێکەوتنامەکان.




