ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی بریتانیا: هه‌رێمى کوردستان شوێنێکه مافى مرۆڤ تیایدا رێزى لێده‌گیرێت

جیفری دۆنالدسن نوێنه‌ری ئێرله‌ندا له‌په‌رله‌مانی بریتانیا که‌ئێستا به‌سه‌ردانێکی فەرمی له‌هه‌رێمی کوردستانه ناوه‌رۆک و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆهه‌رێمی کوردستان رونکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکه مافى مرۆڤ تیایدا رێزى لێده‌گیرێت .
جیفری دۆنالدسن نوێنه‌ری ئێرله‌ندا له‌په‌رله‌مانی بریتانیا لەبارەی مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانى کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردووە مەبەستی ئەوان ئیمزاکردنی یاداشتێکى لێکگه‌یشتن بووە له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وحکومه‌تى باکورى ئێرله‌ندا، هەروەها گوتی: ئێمه لێره‌ین بۆ پته‌وکردنى ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه به‌تایبه‌ت له‌نێوان په‌رله‌مانى کوردستان وپه‌رله‌مانى باکورى ئێرله‌ندا هه‌روه‌ها لێره‌ین بۆ باسکردنى ئه‌وه‌ى چۆن بتوانین ئه‌زموونى باکورى ئێرله‌ندا بگه‌ینینه ئێره له‌بنیادنانى دیموکراسى و پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ و یارمه‌تیدانى سیسته‌مى په‌رله‌مانى هەرێمی کوردستان.
پاشان جیفری دۆنالدسن نوێنه‌ری ئێرله‌ندا له‌په‌رله‌مانی بریتانیا گوتی: زۆر خۆشحالم به‌وه‌ى له کوردستان بینیم، کارێکى زۆر باش له هه‌رێمى کوردستان کراوه، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى مافى مرۆڤ کۆبووینه‌وه ده‌رباره‌ى پشتگیریکردنى کاره‌کان بۆ پته‌وکردن و رێز گرتن بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ، زانیمان که حکومه‌ت و په‌رله‌مان کارى زۆر به نرخیان ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به مافه‌کانى مرۆڤ، له‌وباوه‌ره‌داین له‌هه‌رێمى کوردستاندا گڕوتین وپه‌رۆشى هه‌یه بۆ رێزگرتن له ستاندارده جیهانیه‌کانى مافى مرۆڤ ئێمه ئه‌و په‌رۆشیه له کوردستاندا هه‌ستپێده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ یارمه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌ت بده‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى کاره‌کانیان سه‌باره‌ت به مافه‌کانى مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئێمه لێره‌ین بۆ پشتگیریکردنى کاره‌کانى رێکخراوه ناحکومیه‌کان ئه‌و رێکخراوانه‌ى که به‌شدارن له گه‌شه‌پێدان ورێز گرتن له مافه‌کانى مرۆڤ.




