به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه په‌رله‌مانی عیراق 15 رۆژ كۆنابێته‌وه

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ناچن.
باسمه یوسف بوترس بڕِیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاندووه: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ناچن.
بوترس وتی: "به‌پێی میكانیزمی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌فته‌ی دواتر ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران سه‌ردانی پارێزگاكانیان بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ واقیعی شاره‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جه‌ژنی قوربان ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی كه په‌رله‌مانتاران له پارێزگاكانیان ده‌بن و به‌وشێوه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام نادرێن.
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند كه دواهه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت.




