ئه‌لصجری داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بكرێت

ره‌وتی گه‌ل داوا له لیژنه‌ی نه‌زاهه ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بكات.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌لصجری ئه‌مینداری ره‌وته‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ی نه‌زاهه لێكۆڵینه‌وه له دۆسێیه‌كی گه‌نده‌ڵیی بكات كه له‌وه‌زاره‌تی دارایی روویداوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌و دۆسێیه‌دا تێوه‌گلان، به‌پێی یاسا دادگایی بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌ی كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاری بۆ ناسیاوێكی خۆی له‌ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته خه‌رجكردووه‌و دواتر له‌لایه‌ن رافیع عیساوی وه‌زیری داراییه‌وه چاوپۆشی لێكراوه، روونیشیكرده‌وه كه دۆسێكه تا ئێستا له لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه، هه‌رله‌و روانگه‌یه‌وه پێویسته رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.




