یاسای لێبوردنی گشتی له دانیشتنه‌كانی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت
هاوپه‌یمانی كوردستان روونیكرده‌وه كه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی، په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه.
موحسین سه‌عدون ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنه‌ی گشتی به‌وپێیه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌هه‌زاران خێزان هه‌یه، روونیشیكرده‌وه كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌یانه‌وێت یاسای لێبوردنی گشتی به یاسا‌و رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كانی دیكه بلكێنن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێشبینیشی كرد كه یاسای لێبوردنی گشتی له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا، ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و هه‌رچی یاسای ژێرخانیشه، له ئێستادا هه‌مواركردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.




